هیچ كورد و سوونەیەك واژوویان لەسەر نووسراوی شیعەكان بۆ چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمریكانەكردووە، تەنها شیعەكان واژوویان كردووە.
ژمارەی واژووە كۆكراوەكانی شیعەكان لە ناو پەرلەمانی عێراق بۆ دیاری كردنی رۆژی دەرچوونی هێزەكانی ئەمریكا گەیشتە 70 و تا ئێستا هیچ كورد و سوونەیەك واژوویان نەكردووە.
بەمەش بابەتی داواكردنی چوونە دەرەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان و ئەمریكا ئاراستەیەكی دیكە وەردەگرێت و ئەم داوایەی پەرلەمانتارە شیعەكان ئەو هەیبەتەی نابێت.
ئەمە لە كاتێكدایە كە لە هەندێك كەناڵی راگەیاندن وابڵاو كرایەوە ” جوبایدن و محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ یەكتر كۆدبنەوە و نوێنەری كوردیش لە كۆبوونەوەكە ئامادە دەبێت”.