به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی:
له ساڵی رابردوو له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، 37 حاڵه‌تی ده‌ستوه‌ردان له كاری دادگه تۆمار كراون.
جه‌واد سوار، به‌رپرسی نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند ” له ساڵی رابردوو 2023، له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، 37 حاڵه‌تی ده‌ستوه‌ردان له‌لایه‌ن هاووڵاتییان له كاری دادگه تۆمار كراون، له شه‌ش مانگی یه‌كه‌م 14 حاڵه‌ت بووه، به‌ڵام له شه‌ش مانگی دووه‌م، ئاماره‌كه زیادیكردووه بۆ 23 حاڵه‌ت”.