زاری كرمانجی-سۆران
بەهۆی هاتنەخوارەوە چەند بەردێك لەشاخ دوو ڕۆژ لەمەوبەر دوو بۆڕی ئاوی سەرەكی سۆران، لە زارگەلی دوچاری شكان بوونەوە، یەكێك لە بۆڕییەكان چاككرایەوەو كاركردن بەردەوامە بۆ چاككردنەوەی بۆڕی دیكە.
لای خۆیەوە ئەندازیار تەحسین سەعدولا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران بەزاری كرمانجی گووت ” دوای ئەوەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر بەهۆی هاتنەخوارەوەی بەرد لە شاخی زارگەڵی دوو بۆڕی سەرەكی ئاوی خواردنەوە شكان، لە كەشەكی سارد بە هاوكاری تیمەكانی چاككردنەوەی ئاوی سوران و بنكەی ئاوی دیانا و ئەندازیارانی ئاوی سوران، توانیمان دوێنێ یەكێك لە بۆڕییەكان چاكبكەینەوە”.
راشیگەیاند: ” تیمەكانمان بەردەوامن بۆ چاككردنەوەی بۆڕی دیكە ئەمڕۆ سێشەممە چاكدەكرێتەوەو دابەشكردنی ئاو بەسەر چەند شوێن و گەڕەكی سۆران ئاسایی دەبێتەوە.