زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
بنكەی گەشتوگوزاری مێرگەسۆر بووە بەڕێوەبەرایەتی، بەگوتەی بەڕێوەبەرەكەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە لێرە بەدواوە هەم لە رووی ئیدارییەوە هەمیش لە رووی دەستەڵاتی بڕیاردان بۆ خزمەتكردن زیاتر دەستمان كراوەتر دەبێت.
وەهاب حەسەن، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: لە چوارچێوەی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، گرنگیدان بە داهاتە نانەوتییەكان و بنیادنانی كوردستانێكی بەهێزتر، پلانی درێژخایەن بۆ گەشەپێدانی گشت بوارەكان خراوەتەڕوو، لە نێویشیاندا گەشەپێدانی بواری گەشت و گوزار كە ئێستا لە ئاستی جیهان تایبەتمەندی خۆی هەیە و گرنگی پێدەدرێت، دوای ئەوەی ئیدارەی سۆران هاتە دامەزراندن و بەرێوەبەرایەتی گشتی سۆران بنیاد نرا، بەهۆی بەرفراوانی سنووری جوگرافیای مێرگەسۆر و بوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە شوێنە گەشتیارییەكان، بۆ گەشەی زیاتری ئەم بوارە، بنكەی گەشت و گوزاری مێرگەسۆر بە فەرمی كرایە بەرێوەبەرایەتی گەشت و گوزاری مێرگەسۆر.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری مێرگەسۆر، دەشڵێ: بوونی بنكەی گەشت و گوزاری مێرگەسۆر بە بەرێوەبەرایەتی هەم لە رووی ئیدارییەوە هەمیش لە رووی دەستەڵاتی بڕیاردان بۆ خزمەتكردن زیاتر دەستمان كراوەتر دەكات.