مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
یەكێتیی زانایان ڕاگەیاند ساڵی ڕابردوو 1391 حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران لە سەرجەم لقەكانی ئەواندا تۆماركراون.
بەپێی ئامارێكی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، ساڵی 2023 كۆی ئەو كێشە خێزانییانەی ڕوویان لە لقەكانی ئەوان كردووە لە هەرێمی كوردستان (2828) سكاڵا بووە و لەو ژمارەیەشدا (1391) حاڵەت نەگەیشتوونەتە چارەسەر و سەرەنجام بە تەڵاق و جیابوونەوە كۆتایی هاتووە.
یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە ڕاگەیاندراوەكەدا دەڵێت “بە پێی زانیاری و ئاماری لیژنەكانی فەتوا لە هەرێمی كوردستان، سەرجەم ئەو كێشانەی ڕوویان كردووەتە لقەكانی یەكێتی زانایان لە ساڵی 2023 بەتایبەت بە بواری سكاڵای خێزانی بریتی بووە لە (2828) حاڵەت و لە نێویاندا ئەوانەی نەگەیشتوونەتە چارەسەر و بە تەڵاق و جیابوونەوە كۆتایی هاتووە بریتی بوونە لە (1391) حاڵەت.”