به‌ختیار سه‌باح-زاری كرمانجی:
زۆربه‌ی باڵه‌خانه‌كانی سۆران، كه له پێش ساڵی 2017 دروستكراون، بهرگهكردنی بوومه‌له‌رزه‌یان نییه، چونكه هیچ ڕینماییهك بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌ی بوومه‌له‌رزه ڕه‌چاو نه‌كراوه.
ئەندازیار محمد فه‌تحوڵلا ڕوستایی، به‌رپرسی به‌شی ئه‌ندازه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بۆ زاری كرمانجی گووتی ” سۆران دەکەوێتە هێلی دووەمی مەترسی بومەلەرزە لەبەر نزیکی لە هەردوو سەنتەری هێلە مەترسیدارەکانی تورکیا و ئێران، ئێمە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی ڕاوێژکاری زانکۆی سۆران و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان خەریکی پشکنین و بەدواداچوونین لەسەر هەڵسەنگاندنی دۆخی باڵه‌خانه‌كانی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان و باڵه‌خانه بازرگانییەکان”. گووتیشی، بەپێی پشکنینەکان زۆربەی ئەو باڵه‌خانانه‌ی بەر لە ساڵی ٢٠١٧ بنیاتنراون هیچ ڕێنماییەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بوومەلەرزە ڕەچاو نەکراوە.
پتر روونیكرده‌وه، ئەوەی دەبێتە هۆی لەناوبردن و کوشتنی مرۆڤ بوومەلەرزە نییە، بەڵکو خراپی بنیاتنانی باڵه‌خانه‌و خانووەکانن، پێویستە ئەندازیارەکان لە کاتی دیزاینی بیناو یەکە نیشتەجێ بووەکان جگە لە ( ئەی سی ئای کۆد ) کۆدی ستانداردی بیناسازی عێڕاقی ٢٠١٧ بۆ بەرگری بومەلەرزە ڕەچاو بکەن لەگەڵ کوالێتی کەره‌ستەی بەکارهاتوو و کوالێتی جێبەجێکردن بە تایبەت لە دیتەیڵی شیشەکان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بومەلەرزەکان پێشبینی ناکرێن لەڕووی هێزو بڕو کاتی ڕوودانی، پشتێنەی بومەلەرزە، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهۆی نزیکی لە هەردوو هێلی چالاکی کوردستانی باکوور‌و کوردستانی ڕۆژهەڵات، بە هێلی دووەم دادەنرێت لەڕووی مەترسی زەمین لەرزە، کە بەهۆی بەریەکەوتنی پلێتی ئەنەدۆڵیا و پلێتی عەرەبی، کوردستانی باشور پێشەنگی ئەم پلێتەیە كه ڕودەدات
به‌رپرسی به‌شی ئه‌ندازه له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئه‌وه‌شی گووت” لەبەر ئەوەی هێزی بومەلەرزە لە زەوییەوە دەگوازرێتەوە بۆ بیناکان، سروشتی جیۆلۆجی سنوری ئیدارەی سۆران لەڕووی ڕەهەندی جیۆلۆجی جۆری خاکەکەی شاخاوییەو ڕەقە، بەڵام لەڕووی ڕەهەندی دیزاینی ئەندازیارییەوە دەبێت باڵه‌خانه‌ن تۆکمەو پتەو دروستبکرێن”.
“بومەلەرزە لەرەلەر بەرزەکان زیاتر باڵه‌خانه نزمەکان دەکەنە ئامانج، وە لەرەلەر نزمەکان باڵه‌خانه بەرزەکان دەکاتە ئامانج، پێوانەی شەپۆڵەکان پەیوەندییەکی لۆگاریتمی هەیە لەگەڵ هێزو گوڕی بومەلەرزەکە بە زیادبوونی یەک پۆینتی شەپۆڵەکە بە دەیان جار بوومەلەرزەکە وێرانکەرتر دەبێت، باڵه‌خانه کۆنەکانیش یەکێکن لە نێچیرە بێ باڵەکان لە بە ئامانج گرتنی زەمین لەرزەکان”. ئه‌و ئه‌ندازیاره وایگووت.