زاری كرمانجی -سۆران:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو رۆژ بڵاوکردەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت، پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارینی نمەباران لە درەنگانی شەو لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێک لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای هەولێر و دهۆک و ئیدارەی راپەڕین، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 8 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی