زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
مامۆستا مەجید خانۆ، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مێرگەسۆر دوو هەزار و 930 مامۆستا و فەرمانبەر هەن، لەوانە هەزار و 340 مامۆستای وانەبێژن.
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، گوتیشی: 665 مامۆستای هەمیشەیی و 188 مامۆستا و فەرمانبەریش تەنسیبن و لە سنووری پەروەردەكانی دیكە دەوام دەكەن.
مامۆستا مەجید خانۆ، ئاشكراشی كرد: 28 سەرپەرشتیار و 20 مامۆستا و فەرمانبەریش گرێبەستن، كۆی گشتی ئەو مامۆستا و فەرمانبەر و سەرپەرشتیارانەی لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر دەوام دەكەن ژمارەیان دوو هەزار و 930 كەسن.