پشتیوان كەریم – سۆران:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی دۆلار بە بەراورد دوێنێ گۆڕانکاری بەسەرداهات، دراوەکانی دیکەش بەرزی و نزمیان بەخۆیەوە بینی.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، ئاماژەی بەوەشدا بەرزی و نزمی دۆلار کاریگەری کردووەتە سەر بازاڕ و سەرجەم دراوەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
100 دۆلار بەرامبەر بە 153,000 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 50 هەزار تومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە دوو ملیار و 990 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر 109 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 127 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 5،250 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 هەزار تومەن بەرامبەر بە 3,100 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەكرێت.


































































