پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی
بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ یەكشەممە، لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران ژمارەیەك بەنزینخانە دادەخرێت .
ئەمیر سەلیم شاندەری، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی ئیدارەی سۆران، ئاماژەی بەوەشکرد: هۆکاری داخستنی ئەم بەنزینخانانە بە هۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی و نەبوونی کەلوپەلی بەرگری شارستانە .
گووتیشی:” هەر بە نزینخانەیەك پابەند نەبێت بە رێنمایەكان، لەلایەن لیژنەی پەیوەندیدار سزا دەدرێن، بۆیە داوا لە خاوەنی بەنزینخانەكان دەكەین پابەندبن بەڕێنمایەكان”.