شەهلا رەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕ، ئەو هۆكارانە دەخاتەڕوو كە دەبنە هۆی وشكبوونەوەی زێ لە خانمان.
د. بنار ئەحمەد، پزیشكی پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایكبوون، دەڵێت” كێشەی وشكبوونەوەی زێ یەكێكە لە گرفتە باوەكانی خانمان، بەتایبەت لەگەڵ نزیكبوونەوەی لە وەستانی سوڕی مانگانە، كەمی ئاستی ئیسترۆجین هۆكاری سەرەكین بۆ وشكبوونەوەی زێ، ئیسترۆجین هۆرمۆنێكە یارمەتی پاراستنی تەندروستی شانەكانی زێ دەدات و دەیپارێزێت لە وشكبوونەوە.
هۆكارەكان بریتین لەمانە:
-دەورووبەری وەستانی سوڕی مانگانە واتە ماوەی پێش وەستانی سوڕی مانگانە
-وەستانی سوڕی مانگانە
-شیرپێدان
-منداڵبوون
-جگەرەكێشان
-كاریگەری چارەسەری شێرپەنجە
-كێشەی سیستەمی بەرگری لەش
-نەشتەرگەری لابردنی هێلكەدان
-بەكارهێنانی دەرمانی دژە ئیسترۆجین
































































