شەهلا رەشێد- سۆران:
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مێشك و دەرمار، دەڵێت” ئەگەر كەسێكت بینی لایەكی جەستەی لاواز و زمانی قورس بوو، پێویستە بەزووترین بگەیەندرێتە نەخۆشخانە.
د. ئازاد حەسەن، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی مێشك و دەمار، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەگەر كەسەك جەستەی لایەكی لاواز و زمانی قورس بوو ئەوا یەكێكن لە نیشانە گرنگەكانی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك، لەكاتی بینینی هەریەك لەم نیشانانە پێویستە بە خێرایی نەخۆشەكە بگەیەندرێتە نەخۆشانەیەكی فریاكەوتن، چونكە تا زووتر نەخۆشەكە بگەیەندرێتە شوێنی مەبەست ئەگەری گیان لەدەستدانی كەمتر دەبێتەوە.
گووتیشی” بەڵام لە ئەگەری درەنگ چوونی بۆ نەخۆشخانە ئەوا بەشێك لە فەرمانەكانی مێشكی لە دەست دەدات، لەوانەیە نەتوانێ قسە بكات، یان لە قسەكان تێ بگات، یاخود نەتوانێ خۆی لەسەر پێیەكانی بڕوات و هەروەها یادگەی لەدەست دەدات و نەتوانێت كەس بناسێتەوە، ئەمانەش ژیانی نەخۆشەكە قورستر دەكەن”.