شەهلا سۆفی- زاری کرمانجی:
ئەندازیار ئەردەوان ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سۆران بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ماوەیەکە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشیمانی بە جێگری ماوتەوە کە هەشت بۆ نۆ کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدرێت، هۆکاری کەمبوونەوەی کارەباش دەگەڕێتەوە بۆ کارکردن لە تۆڕەکانی کارەبا، لە لایەکی تریشەوە بە هۆی سەرما و سۆڵەوە خواست لەسەر کارەبا زیادی کردووە بۆیە لە هەوڵی جدیدان کارێکی وا بکەین پێدانی کارەبا جێگیر بکەین.”
سەبارەت بە سیستەمی پڕیپەید بەڕێوبەری گشتی کارەبای سۆران گوتی :”بڕیار وا بوو چەند گەڕەکێک لە سۆران سیستەمەکە بەکار بخرێت، بەڵام تا ئێستاش لە هەندێک قەزا و ناحیە پێوەری زیرەک نەبەستراوە کە ئەمە هۆکارێکی سەرەکیە ئەنجام نەدانی سیستەمەکە چونکە تا پێوەری زیرەک نەبەسترێت ناکرێت سیستەمی پڕیپەید جێبەجێ بکرێت.