شخصيات من الذاكرة الكردية
وەرگێڕانی لە عەڕەبییەوە: محەمەد هەسنانی
نامەیەك كە بە دەستنووسی زانا و مێژوونووس و خەتنووس و سیاسەتمەداری كورد (مەولانا حسام الدین عەلی بیدلیسی) ناسراو بە (مەلا ئیدریس بەدلیسی)، لە ساڵی ١٥١٥ی زایینی نووسراوە.
ئەم نامەیە تیشك دەخاتە سەر نامەنووسییە گرنگە چاپنەكراوەكان (هەرچەندە لە ژمارەیەك بڵاوكراوەدا ئاماژەیان پێكراوە) كە لەلایەن زانا و مێژوونووس و خەتنووس و سیاسەتمەداری موسڵمانی كورد (مەولانا حوسام الدین عەلی بیدلیسی) ناسراو بە (مەلا ئیدریس بەدلیسی) نێردراوە بۆ سوڵتان.ئیمپراتۆریەتی عوسمانی (بەیزیدی دووەم) و كوڕەكەی، سوڵتان (سەلیمی یەكەم)،
واتە دوو نامە بۆ سوڵتان بایزیدی دووەم و ئەوەی تریش بۆ سوڵتان سەلیمی یەكەم. ئەو نامەیەی بۆ سوڵتان بایزیدی دووەم نێردراوە لە سروشتی خۆیدا كەسایەتی بووە.
لە كاتێكدا ئەو نامانەی كە بۆ سوڵتان (سەلیمی یەكەم) نێردراوە، تایبەتمەندی هاوشێوەی ئەو نامەنووسییانەی پەیوەستن بە چالاكی میرەكانی كوردستان و سەركردەكانی عەشیرەتی كورد كە لەلایەن (محمد پاشا بەیكلی) و (شادی پاشا) و (شەرەفخان بیدلیسی)ەوە نێردراوە، نیشان دەدەن. بۆ سوڵتانی عوسمانی (سەلیمی یەكەم)،
لەم نامەیەدا مەلا ئیدریس بەدلیسی باس لەوە دەكات كە ٤٠٠ كوردی عەلەوی سەر بە هۆزی بازوكی بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە دەروازەی ئەو ئەشكەوتەی كە پەنایان بۆ تەبرێز گرتووە، گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەكان :
- وتارەكەی ئەدیسۆن لە نووسینی توێژەری تورك ڤورال، نامەكانی ئیدریس بەدلیسی بۆ بایزیدی دووەم و سەلیمی یەكەم” لە چاپی توێژینەوەی عوسمانی كە لەلایەن زانكۆی ئیستەنبوڵەوە لە ٢٩ی ئایاری ٢٠١٦ی زایینی بڵاوكراوەتەوە.
- وەرگێڕانی فارسی پەیامەكەش لەم لێكۆڵینەوەیەدا جێگیر كرا.