زاری كرمانجی-سۆران:
بە بڕیاری مەسرور بارزانین سەرۆكوەزیران لەمەودوا هاووڵاتییان لە جیاتی چوار نان یان هەشت سەموون بە هەزار دینار بكڕن، دە نان یان دە سەموون بە هەزار دینار دەكڕن.
بڕیاری هەرزانكردنی نان لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆ ئاراستەی هەموو پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە. بەرژەوەندیی نانەواخانەكان و سەموونخانەكانیش ڕەچاو كراوە و بڕیارە 50%ـی كرێی كارەبایان لەسەر هەڵبگیرێت، ئارد و سووتەمەنیان بە نرخێكی گونجاو پێبدرێت.