زاری كرمانجی-سۆران:
ژمارەیەك لە دانیشتووانی پشت قوتابخانەی ژینووس لە گەڕەكی بەرخودان (سۆران-دیانا) نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن، لە بوونی ئاوەڕۆیەكی پیس لەبەردەم ماڵەكانیان، لە رێگەی زاری كرمانجی داواكارن لە لایەنە پەیوەندیدارەكان چارەسەرێكی خێرایان بۆ بكەن، بە درووستكردنی ئاوەڕۆ و داپۆشینی”.
دەشڵێن: ” ئەگەر چارەسەر بۆ ئەو ئاوەڕۆییە نەكرێت، جگەلە بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش مەترسی لەسەر تەندروستی دانیشتووانەكەی هەیە”.