زاری كرمانجی-سۆران:
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی، رایگەیاند: شاندی وەزارەتی دارایی بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان لەبارەی بودجە و مووچەوە دەچێتە بەغدا.
هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی، رایگەیاند: ئەمڕۆ شاندی وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی، دەچێتە بەغدا و سبەی یەكشەممە كۆبوونەكان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تایبەت بە كێشەی بوجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات.
وتەبێژی وەزارەتی دارایی، ڕاشیگەیاند: مانگێك لەمەوبەر وادەی ئەم كۆبوونەوەیە ڕاگەیاندرا، هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدرالیش، پەرۆشن بۆ چارەسەركردنی كێشەی بودجە و مووچە لەمساڵدا، بە تایبەتی لە ڕێی هەمواری یاسای بوجە، شاندەكەش چەند رۆژێكیش لەبەغدا دەمێننەوە.

































































