به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی:
له ماوه‌ی ساڵی رابردوو، له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، 501 حاڵه‌تی لێدان و ئازاردانی هاووڵاتییان تۆمار كراون.
جه‌واد سوار، به‌رپرسی نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند: ” له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو 2023، له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، 501 حاڵه‌تی لێدان و ئازاردانی هاووڵاتییان تۆمار كراون، له‌وانه 225 حاڵه‌ت لێدانی به ئه‌نقه‌ست بووه، 219 حاڵه‌ت ئازاردانی به ئه‌نقه‌ست و 57 حاڵه‌تی دیكه لێدان و ئازاردانی ئافره‌تان بووه”.
گووتیشی، ئه‌و حاڵه‌تانه له‌لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگه په‌یوه‌نداره‌كان تۆماركراون، له‌وانه‌یه حاڵه‌تی دیكه‌ش هه‌بووه، به‌ڵام لای ئێمه تۆمار نه‌كرابێ.