زاری كرمانجی-سۆران
ئەگەرچی لیژنەی ئابووری شارو شارۆچكەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەردەوامن لە سەردان و پشكنینی كاڵاو خۆراك لە بازاڕو دوكانەكاندا، بەڵام هاووڵاتییان داواكارن چاودێرییەكانیان زیاتر بكەن.
بەشێك لە هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سۆران، لە ڕێگەی زاری كرمانجی داواكارن لە لایەنە پەیوەندیدارەكان چاودێری سەردانەكانیان زیاتر بكەن بۆ دوكان و ماركێتەكانی سەنتەری شارو شارۆچكەو هەروەها گوندەكانی سنوورەكە”.
دەشڵێن: ” بەهۆی هاتنی ساڵی نوێ بەشێك لە خۆراك و كاڵاكان وادەو بەرواریان بەسەر دەچێت، بۆیە پێویستە ئەم لایەنە لەبەرچاو بگیرێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەوڵەكانی لیژنە ئابوورییەكان و چاودێری بازرگانی سۆران، جێگەی دەستخۆشین كە بەردەوامن لە پشكنین و بەدواداچوونەكانیان.
































































