زاری كرمانجی-سۆران
سەرەڕای هاتنی وەرزی سەرماو سۆڵەو زستان، كەچی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامیان هەیە
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” سەرەڕای هاتنی وەرزی سەرماو سۆڵەو زستان، كەچی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان لە سنوورەكەمان بەردەوامیان هەیە، هەروەك سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگورد شێخ نەجیب، بە یاوەری سەرۆكی شارەوانی سۆران و تیمی ئەندازەی ئیدارەی سۆران، لە سەردانێكی مەیدانیی چەند پڕۆژەیەكیان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەسەركردەوە، بەمەبەستی بە دواداچوون بۆ كاروباری پڕۆژەكان و پەلەكردن بۆ كۆتایی لە وادەی دیاریكراوی خۆیان”.
ئاشكراشی كرد: ” لە میانەی سەردانەكەیدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڕیاریدا، كە لە وەرزی زستاندا بە هیچ شێوەیەك پڕۆژەكان ناوەستن، بەڵكو بەردەوامیدانی بە پڕۆژەكان و تەواوكردنیان لە كاتی دیاریكراو ئامانجی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەبێت.