زاری كرمانجی-سۆران:
وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ ههینی 5ی1ی2024، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێت،لە کاتەکانی شەودا ئەگەری لێزمە بارانی کورت خایەن هەیە، لە ناوچەکانی تر بەشێوەی پچڕ پچڕ نمە باران دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند.
وهزارهت ئاماژهی بهوهش كردووه، هەروەها لە کاتی باران بارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنورییەکان بەفر بارین دەبێت، پێشبینی دروست بوونی تەمێکی کەم دەکرێت لە کاتەکانی شەودا لە هەندێک ناوچە .
ههروهها ئاماژه بهوهش كراوه، سبهی شهممه 6ی1ی2024، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژ هەڵات و باکوری ڕۆژ هەڵات باران بارین دەبێت، هەروەها بۆ بەیانی پێشبینی دروست بوونی تەم لە زۆربەی ناوچەکان دەکرێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
سۆران: 9 پلەی سیلیزی.