مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
میشێل پرێگانت ئەفسەری پێشووی هەواڵگریی و ڕاوێژكاری پەیمانگای سیاسیی ئەمەریكی (هۆدسۆن) لە واڵی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی X وێنەی چەند كەسێكی نزیك لە ئێرانی داناوە و پێشنیاز دەكات بۆ سوپای وڵاتەكەی دوای كوشتنی (ئەبوو تەقوا) هەر یەك لە ئیسماعیل قائانیی فەرماندەی هێزی قودسی ئێران، قەیس خەزعەلی سەرۆكی عەسائیب ئەهل حەق، شیبل زەید سەرۆكی كەتائیبی ئیمام عەلی، ئەبوو فەدەك سەرۆكی كەتائیبی حیزبوڵڵای عێراقی، فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەكرەم كاعبی سەرۆكی بزووتنەوەی نوجەبای حەشدی شەعبی لە داهاتوودا بكرێنە ئامانج و لەناو ببرێن.
ڕاوێژكارە سیاسییەكی ئەمەریكا داوا لە وڵاتەكەی دەكات بە زووترین كات لە ڕێگەی ئابڵۆقەی ئابوورییەوە سزای حكومەتەكەی سوودانی بدات كە دژ بە بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا دەجووڵێتەوە.


































































