پشتیوان کەریم -زاری کرمانجی:
سەرچاوەیەک لە نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران، بە زاری کرامانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/١/٤ دوای کاتژمێر ٩ی شەو سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكترونی ) کارا دەبێت هاووڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران ، کە بۆ یەک هەفتە نۆڕەکە دادەنرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: پێداویستییەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بریتین لە دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقی الاكترونی) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە،نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە(حجز الاكترونی)کۆدێکت بە نامە بۆدێتەوە ئاگادارت دەکاتەوە لە کات و رۆژی سەردان کە بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.
2- پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کارت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.
3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.
4- کارتی زانیاری ڕەسەن، لە ئێستادا مەرجە کارتی زانیاری سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بێت.
5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.
6- بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو (بەڵگەنامەی لە دایکبوون + وێنە تۆماری ئەلیکترۆنی منداڵەکە (صورە قید الاكترونی )+ کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن)+کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن)+کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.
7- بۆ منداڵ خوار ١٨ ساڵ (کارتی نیشتمانی(ڕەسەنی)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی + کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوکی ئەگەر هەبێت.
8- بۆ هاووڵاتییانی سەرەوەی ١٨ ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردووە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی+ کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.
9- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دوای کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەلگەنامەی پێسپاردن (حجە الوصایە بە زمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی(ڕەسەن)+کارتی نیشتمانی دایکی(ڕەسەن)+کارتی زانیاری بە ناوی دایکی(ڕەسەن).
10- ئەگەر منداڵا باوکی لەدەرەوەی وڵات بوو (حجە الوصایە المۆقتە (بەزمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن)+کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).
هەروەها بۆ نۆرە گرتن رۆژانی پێنج شەممە سیستەمی ئەپلیکەیشنەکە دەکرێتەوە کە هاووڵاتییان دەتوانن زانیاریەکان پڕبکەنەوە و کات و رۆژی سەردانیان بۆ دیاری دەکرێت بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی،لەکاتی تەواوبوونی رێژەی پێویستی نۆرە سیستەمەکە دادەخرێت تاوەکو پێنجشەمەی هەفتەی دواتر لەکات و ڕۆژی کە بۆت دیاری کراوە سەردانی ئەو نووسینگەیە بکە کە نۆڕەت لێیداناوە،بە پێچەوانەوە نۆرەکەت دەفەوتێت بۆ منداڵی خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر )خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەلە و وەرگرتنەوە، پێش سەردانی کردنت پێویستە پینکۆدی (ماسترکارد یان ڤیزاکرد)ەکەت بزانی یان لە بانکەکەت داوابکە بۆ ڕایی کردی مامەلەکەت لە بەشی ژمێریاری.
لینکی سیستەمی ئەندرۆید:
https://play.google.com/store/apps/details
لینکی سیستەمی ئای ئۆ ئێس:
https://apps.apple.com/iq/app/الجواز-العراقی/id1661922957
یان لە ڕێگای وێبسایتی :
https://appointment.epp.iq/ku
ناونیشانی نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران ئیدارەی سەربەخۆی سۆران / گەڕەکی ئازادی شەهیدانی ئازادی
https://maps.app.goo.gl/pS32TxdaCZepyZMc7?g_st=iw