بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا : ئەبوو تەقوا بەرپرسیاری هێرشكردنە سەر هێزەكانمان بوو لە سووریا و عێراق
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەرپرسێكی باڵای ئەمریكا، سوپای ئەمریكا لە پشت هێرشێكی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە بووە لە بەغدا كە بووە هۆی كوژرانی سەركردەیەكی میلیشیای عێراقی كە بە هۆكاری هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكا لەو وڵاتەدا تاوانبار دەكرێت.
ئاژانسی News Daily Mail ی ئەمریكی لە زاری بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكا كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بڵاوی كردەوە “سوپای ئەمەریكا هێرشەكەی سەر بارەگای حەشدی شەعبی لە بەغدا ئەنجام داوە و ئۆتۆمبێلی یەكێك لە فەرماندەكانی لە نزیك بارەگاكە كردووەتە ئامانج كە بەرپرسیاری هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمریكایە لەو وڵاتە.”
ئەمڕۆ لە هێرشێكی درۆنیدا، ئۆتۆمبێلی ئەبوو تەقوا ئەلسەعیدی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا لە نزیك بارەگای لیوای 12ی نوجەبای سەر بە حەشدی شەعبیی كردە ئامانج و ناوبراو و چوار ئەندامی ئەو گرووپە چەكدارە كوژران.
بزووتنەوەی نوجەبای سەر بە حەشدی شەعبی كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێت، لە ساڵی 2019 لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە وەك گرووپێكی تیرۆریستی دەستنیشان كراوە.