زاری كرمانجی- مێرگەسۆر:
لەم مانگەدا پەروەردەی مێرگەسۆر كۆنفڕانسێك ساز دەكات و دەستنیشانی كێشە و گرفتەكان دەكات، بۆ ئەوەی وەرزی دووەمی خوێندن كار لەسەر بكرێت.
مامۆستا مەجید خانۆ، بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، بۆ زاری كرمانجی دەڵێت: هەوڵدەدەین لەم مانگەدا كۆنفڕانسێكی پەروەردەیی ساز بكەین، ئەوەش تەنیا بۆ پەروەردەی مێرگەسۆر دەبێت.
بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر، دەشڵێ: كۆنفڕانسەكە بە بەشداری سەرپەرشتیار و هەندێك بەڕێوەبەر و مامۆستای شارەزا و زانا دەبێت و كێشە و گرفتەكانی پەروەردەی مێرگەسۆر دەست نیشان دەكەین، بۆ ئەوەی ببێتە بەرنامە و پلان بۆ وەرزی دووەمی خوێندن، ئەوەی لە توانای پەروەردەی مێرگەسۆریشدا نەبێت دەكەینە ڕاسپاردە و بۆ وەزارەت ڕەوانە دەكەین بۆ ئەوەی كار لەسەر بكرێت.
زاری كرمانجی دیدارێكی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر كردووە و لە ماوەیەكی نزیكدا بڵاودەبێتەوە

































































