فەرماندەی لیوای 12ی حەشدی شەعبی لە بەغدا کوژرا
زاری کرمانجی -سۆران
لە ئەنجامی هێڕشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی حەشدی شەعبی ئەبو تەقوا، فەرماندەی لیوای 12ی حەشدی شەعبی کوژرا.
ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی، جێگری ئەفسەری ئۆپەراسیۆنەکانی تەواوی ڕێکخراوەکە بوو، ئەمڕۆ لە هێڕشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بەغدای پایتەختی عێراق کوژرا.
میدیاكانی سەر بەو گرووپانە بڵاویان كردەوە ” ئەم هێرشە لە لایەن ئەمریكاوە ئەنجامدراوە”.

































































