زاری كرمانجی-سۆران:
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بڵاوی كردووەتەوە: ” بەفەرمی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانمان ڕاسپاردوە، بۆ جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی ڕێنماییەكانی نەهێشتنی دیاردەی سیحرو جادو هاوشێوەكانی و لە ڕۆژنامەی وەقایعی كوردستان بڵاوكراوەتەوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” لەڕێكەوتی 3-1-2024 سەرجەم ڕێكارەكان بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە لەشارو شارۆچكەكانی كوردستان دەگیرێتەبەر و جێبەجێدەكرێن و سەرپێچیكاران رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە و سزادەدرێن.