پشتیوان كەریم – چۆمان:
قایمقامی چۆمان بە وەكالەت، بە زاری كرمانجی رایگەیاند:” كەمێك پێش ئێستا دوو جار بەدرۆن هێرشكرایە سەر گوندی وەردە لە سنووری چۆمان.
عەبدولوەهاب مهحموود، ئاشكراشی كرد:” هێرشی ئەمڕۆی گوندی وەردەی سەر بە چۆمان هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبووە، تەنها ئاگر لە ناوچەكە كەوتۆتەوە و زیانی ماددی هەیە.
قایمقامی قەزای چۆمان بەوەكالەت، ئەوەشی گووت:” گوندەكە ئاوەدانە، ترس و دڵەڕاوكێ لای خەڵكی ناوچەكە پەیدابووە، كە پێشبینی دەكرێت درۆنەكان لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی ناوچەكە كرابێت.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، گوندی وەردە كەوتۆتە ناوچەی باڵەكایەتی لە سنووری قەزای چۆمان، تەنها پێنج كیلۆمەتر لە سەنتەری قەزاكە دوورە و خەڵكەكە بەگشتی بە كشتوكاڵ و ئاژەڵدارییەوە سەرقاڵن”.