زاری كرمانجی-سۆران
یوسف موختار، ئەندامی لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەكانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەگەرچی مانگی پێشووتر، كاتژمێر 4ی ئێوارە كارەبای مۆلیدە بەهاووڵاتییان دەدرا، بەڵام لە مانگی یەكی ئەمساڵ واتە 2024 گۆڕانكاری بەسەر خشتەی پێدانی كارەبادا هاتووە”.
گووتیشی: بەپێی خشتەی دیاری كراو لەم مانگەدا كاتی ئێواران كاتژمێر 4 و نیوو، كارەبای مۆلیدە بە هاووڵاتییان دەدرێت و پێویستە خاوەن مۆلیدەكان پابەندبن.