ئاشنا ئەحمەد عایز-چۆمان
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەست دەكرێت بە نۆژەنكردنەوەی چەند قوتابخانەیەك لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران.
سوارە ئەكڕەم قائیمقامی قەزای چۆمان، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لە درێژەی كاروپڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان لە سێكتەرە جیاوازەكاندا، دوای ئەوەی قوتابخانەكانی بەرد و ناز و ئازادی، لە سنووری ناحییەی حاجی ئۆمەران پێویستیان بە نۆژەن كردنەوە بوو، كاری نۆژەنكردنەوەیان تێدا ئەنجامدەدرێت”.
لای خۆیەوە عبدلوەهاب مەحموود بەڕێوەبەری ناحییەی حاجی ئۆمەران، ئاماژەی بەوەدا: ” هەوڵەكانمان بۆ ئەم ساڵ زیاتر چڕ دەكەینەوە، تا بتوانین بە پاڵپشتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كاری زیاتری نۆژەنكردنەوە لە قوتابخانەكانی سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران ئەنجام بدەین.