زاری كرمانجی-سۆران:
لە رێگەی بەڵێندەرایەتی دەستكراوە بە ئەنجامدانی پڕۆژەی درووستكردنی شەقامی 40 مەتری (سۆران-دێڵزیان)
مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای ناوەدەنی سۆران بە وەكالەت، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” لەبەردەوامی كارو پڕۆژەخزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە رێگەی بەڵێندەرایەتی دەستمان كردووە، بە ئەنجامدانی پڕۆژەی شەقامی 40 مەتری لە هۆڵی بۆ نەكان تا گەڕەكی دێڵزیان”.
گووتیشی: ” لە ئێستادا پڕۆژەكە دەستی پێكردەوەو بەشێوەیەكی بەردەوام لەلایەن ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەكەو لایەنە پەیوەندیدارەكان چاودێری دەكرێت”.