پڕۆژەی گەیاندنی رێگەی سەرەكی بۆ كارگەی ریسایكلین كەوتە واری جێبەجێكردنەوە و لەم رۆژانە بەردی بناغەی كارگەكە دادەنرێت.
بەرێوەبەری گشتی شارەوانی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” لە كەرتی بادلیان دەستكراوە بە پڕۆژەی گەیاندنی رێگە بۆ ئەو شوێنەی دیاری كراوە بۆ كارگەی ریسایكلین و لەگەڵ تەواو بوونی رێگاكە، بەردی بناغەی كارگە دادەنرێت”.
خەسرۆ ئیسماعیل، زیاتر گووتی ” گوژمەی تەرخانكراو بۆ گەیاندنی رێگاكە بڕی (537) ملیۆن دینارە، ئەمساڵ ئەم پڕۆژەیە تەاو دەبێت، بە تایبەتی كە نووسینگەی جەنابی سەرۆك حكومەت لەسەر هێڵن و جددینە لەسەر جێبەجێ كردنی پڕۆژەكە “.


































































