پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگراندا بە بەراورد بە دوێنێ گۆڕانکاری بەسەرداهات مسقاڵەکانی زێڕ بۆ نزیکەی چوار هەزار دینار ڕووی لەدابەزینکرد، هاوکات یەک ئۆنسەی زێڕ بە2044 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت .
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، گوتیشی: سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ بەم شێوەیەی خوارەوەن :
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 510 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 467 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 446 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 382 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .