زاری کرمانجی- مەزنێ:
مەنسوور عومەر، سەرۆکی شارەوانی مەزنێ، بۆ زاری کرمانجی دەڵێت: دووبارە دەست بە پرۆژەی دانانی پردی موسەکاوە و قیرتاوکردنی رێگای سەرەکی گوندی دێرانا -موسەکاوە لە ناحیەی مەزنێ کرایەوە.
دەشڵێ: پرۆژەکە کارئاسانی زۆر بۆ هاتووچۆکردنی هاووڵاتییان دەکات بۆ سۆران و قەزای سیدەکان.
سەرۆکی شارەوانی مەزنێ، گوتیشی: سوپاسی بێ پایانی پاڵپشتی و هاوکاری مەلامستەفا بارزانی و قایمقامی قەزای مێرگەسۆر دەکەین کە هەردەم هاوکار و پاڵپشت بوونە بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان.