زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكان سۆران، كە وێنەیەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە، تیادا هاتووە: ” لە ساڵی ٢٠٢٣لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكان سۆران ١٤٨ پڕۆژەی خزمەتگوزاری جۆراوجۆر بە گوژمەی ٢٥,٠١٧,٦٠٥,٨٦٩ لەسەر بوودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سۆران جێبەجێكراون”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” لە هەمان ساڵی ڕابردوو ١٢٢٥٢ نووسراو ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سۆران كراون بە مەبەستی ڕایی كردنی مامەڵەی هاووڵاتییان، بەشێك لە نووسراوەكان لە ڕێگەی ئیمێل وەڵام دراونەتەوە كە ١٤٩٠ نووسراوە ئاڕاستەی شوێنی جیا جیا هەرێمی كوردستان كراون بە مەبەستی كار ئاسانی بۆ هاووڵاتییانی سنوورەكەمان.