ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت” سبەینێ لە درەنگانی شەودا نمە باران و بەفر دەستپێدەکات”.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت بەشێوەیەکى گشتى لەگەڵ بوونى تەمێکى سووک لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان، خێرای با (١٠ – ١٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین (٩ – ١٠)کم دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ دروستبوونى تەم لە کاتەکانى بەیانى پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو و لە درەنگانی شەودا لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان نمە باران و لووتکەى شاخە بەرزەکان بەفر دەبارێت بە تایبەت لە شاخە بەرزە سنووریەکان، هاوکات خێرای با (١٠ – ١٥)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ – ١٠) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە.