موڕشید برادۆستی – سیدەكان:
بەرپرسی فەرمانگەی كارەبای قەزای سیدەكان، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ماوەیەكی زۆر بوو چەندین ستوونی پالەپەستۆی بەرزی كارەبا بەهۆكاری جیاواز راهاتبوون و مەترسی كەوتنیان هەبوو، لەلایەن تیمەكانی كارەبای فەرمانگەكەمان چارەسەریان بۆ كرا .
ئیدریس سەعید بەرپرسی فەرمانگەی كارەبای سیدەكان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لەسەر بوددجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سۆران، 60 ستوونی كارەبا بەهۆی با و باران و نۆژەن كردنەوەی رێگاكان مەترسی كەوتنییان هەبوو، خۆشبەختانە توانرا لە ماوەی دیاری كراودا سەرجەم ئەو ستوونانەی گرفتیان هەبوو چارەسەر بكرێن .
گووتیشی:” ئەمڕۆ كۆتایمان هێنا بە قۆناغی دووەمی نۆژەنكردنەوەی ستوونەكانی كارەبا لە فیدەری پێنج، بە دیاری كراوی لە سنووری گوندەكانی بۆلێ و دێرێ و گولژگە و ژووژیلە و كەندەهۆڵان و دۆڵی زەرزێ كاری هەڵگرتن و دانانەوەی ستونەكانی كارەبان بۆ ئەنجامدرا .

































































