به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی:
له ساڵی رابردوو له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، 77 كاری ساخته‌كاری و پاره سه‌ندن و فێڵكردن تۆمار كراون.
جه‌واد سوار، به‌رپرسی نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند: ” له ساڵی 2023 ، له سنووری قه‌زاكانی سۆران، ڕواندز، چۆمان و مێرگه‌سۆر، 77 كاری ساخته‌كاری و پاره سه‌ندن و فێڵكردن تۆمار كراون، له‌وانه 61 حاڵه‌تی فێڵكردن هه‌بووه، 16 حاڵه‌تی ساخته‌كاری و پاره سه‌ندن تۆمار كراون.
گووتیشی ” ئه‌و حاڵه‌تانه له‌لایه‌ن بنكه‌كانی پۆلیس و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان تۆمار كراون، ده‌كرێ حاڵه‌تی دیكه‌ش هه‌بێت، به‌ڵام سكاڵای نه‌كردبێت و تۆمار نه‌كرابێ”.