سەرکەوت ئازاد/چالاکوان
جاش و خۆفرۆشەکانی کوردستان بەردەوام پشتگیری راگەیاندنە بێ مۆڕاڵ و دژە کوردستانیەکان و گرووپە لە یاسا دەرچووەکان بوونە ، خۆشیان بوونەتە کەرەستە بۆ میدیای جاش و گرووپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق و حەشد و سوپای پاسداران بە فرێدانی قسە دژی خاک و نیشتیمان.
خاکفرۆشان باش دەزانن وەک چۆن ئێران مووشەكی بالستی بە حزبوڵڵا و حەشد دەدا، بەو شێوەیش درۆن بە گرووپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق دەدات، بەڵام هەر پشتگیریان دەکەن ، بەڵگەی ئەمەش پێش ئەوەی ئەم گرووپانە وێنە و ڤیدیۆی درۆنەکان بڵاوبکەنەوە میدیای جاشەکان ساتی هەڵدان و گەیشتن بە هەرێمی کوردستان بڵاودەکەنەوە ، لە بەرامبەر ئەوەدا ئەمریكاییەكان و هاوپەیمانان سەرقاڵی دانانی سیستەمی بەرگری و تۆكمەكردنییانن لە هەرێمی كوردستان کە هەر ئەمەشە زیاتر ئەم جاشانەی نیگەران کردووە.
بینیمان وتەبێژی حکومەتی هەرێم و وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق و زۆرینەی هاوپەیمانان ئەم گرووپانەیان بە لە یاسا دەرچوو و تیرۆریست ناساندن ئەی جاشەکان چیان کرد؟ جگە لە پاڵپشتیکردنی ئەم گرووپەنە هیچی دیکەیان نەکرد.
پەیامی درۆنەکان و جاشەکان بۆ لێدان لە هاوپەیمانان و پێشمەرگە ئەوەیە کە پێویستە کورد و سوننە نزیک بن لە بەرەی ئێران و حەشدەوە، یان لانیکەم دژایەتی ئەم بەرەیە نەکەن بەڵام هیچ کات ئەوەیان بۆ ناچێتە سەر و کوردستان بە درۆنێک و دوان ناچەمێت.
ئەوانە بەردەوام داوای گۆڕینی دەسەڵات دەکەن، دەبێ باش بزانن باشترین جۆری گۆڕان لە دەسەڵات ئەوەیە کە ئەوان نەمێنن و ئاسەواریشیان بسڕێتەوە، خۆ بەردەوام ئەگەر گوێ لە قسەکانیان بگری ھەست دەکەی بەس درۆیان دەرخواردی خەڵک داوە ، ڕۆژێک دەلێن کوردستان لەژێر مەترسیە و رۆژێک دەڵێن نامێنێ و ڕۆژێک دەڵێن کوردستان تێکدەچێت و ڕۆژێک خاک دەفرۆشن ، ڕۆژێک بوختان دەکەن.
ئەوەی لە ئەرزی واقع دەبینرێ کوردستان ھەر بەھێزە و ئەوەی گۆڕاوە و دۆرانی ئەوان بووە لە تەرازووی گەلدا ، ئەوان باکیان بەوە نییە خاک داگیر بکرێ و بفرۆشرێ و رادەست بکرێ، جا ھەر کەس و لایەنێک بێت ، لای ئەوان گرنگە بە کردار نەیارانی کوردستان ئاسودەبن.