ئا/ دڵدار عەزیز
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانی ماڵپەڕی mydrivers دەرکەوتووە کە لە رووی کارکردنەوە باتری ئایفۆن چواردە پڕۆ ماکس باشتر نییە لە باتری ئایفۆن سێزدە پڕۆ ماکس.
ئەم ماڵپەڕە تاقیکردنەوەیەکی ئەنجامداوە کە دیاری بکات شارژی کام لەم دوو ئایفۆنە باشتر دەبێت، تاقیکردنەوەکە بەم جۆرە بووە، هەردووک جۆری مۆبایلەکە گرێدراون بە تۆڕێکی وای فای، هەروەها هەردووکیان رووناکی نیشاندەرکەیان لەسەر یەک ئاست دانراوە، رێژەی دەنگیش لەسەر 50% دانرا بوو، تاقیکردنەوەکە لە پلەی گەرمی 25 پلەی سیلیزی ئەنجامدراوە.
ئەنجامی تاقیکردنەوەی یەکەم بەم جۆرە بوو
وێنە

دوای تاقیکردنەوەی دووەم، سێیەم و چوارەم، کە هەموویان بەشێوازی پەیوەندی فیدیۆی سی خولەکی بوون شارژی ئایفۆن چواردە پڕۆ ماکس زۆر خێراتر لە جۆرەکانی تری مۆبایلەکە دابەزی بۆ کەمتر لە 60%، لەکاتێکدا شارژی ئایفۆن سێزدە پڕۆ ماکس دابەزی بۆ 72%، دوای سی خولەکی تر دەستکرا بە دابەزاندنی فیدیۆی 4k و دابەزاندنی داتای یاری Genshin impact ، شارژی ئایفۆن سێزدە پڕۆ ماکس گەیشتە 50% هەروەها شارژی ئایفۆن 14 پڕۆ ماکس دبەزی بۆ 45%، ئایفۆن سێزدە دەبەزی بۆ 35%، ئایفۆن سێزدە پڕۆ و چواردە زۆر خەراپ دەرکەوتن شارژەکەیان تەنیا 27% مایەوە.
دوای تێپەڕ بوونی هەشت کاتژمێر و سی و یەک خولەک لە تاقیکردنەوەکە ئایفۆن چواردە پڕۆ ماکس کوژایەوە، کەچی ئایفۆن سێزدە پڕۆ ماکس سی و دوو خولەک پاش کوژانەوەی ئایفۆن چواردە پڕۆ ماکس کوژایەوە.
بەم شێوەیە ئایفۆن سێزدە پڕۆ ماکس کە باشترین بەرهەمی کۆمپانیای ئەپڵ بوو لە رووی شارژەوە لەم تاقیکردنەوەیەشدا سەرکەوت و دیسان بووە باشترین.
ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون:
وێنە
