زاری كرمانجی-وەرتێ
ئەحمەد قادر حەمەدئەمین قائیمقامی قەزای ڕواندز، بڵاوی كردووەتەوە: ” ئەمڕۆ سێشەممە 2-1-2024 لە چوارچێوەی ئاڵوگۆڕی كارگێڕیە ئاساییەكان ( مصلح زرار حمد ) بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ، بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگوازرێتەوە و ئەركێكی نوێی پێ دەسپێردرێت، هەروەها (شۆڕش حەسەن حەمەد) دوای دەرچوونی فەرمانی كارگێڕی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وەك بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ دست بەكار بوو”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: ” لە هەمبەر ئەنجامدان و جێبەجێ كردنی كارەكانی بە شێوەیەكی دڵسۆزانە، سوپاس و پێزانینی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پێشكەش بە بەڕێوبەری ناحیەی پێشوو كرا، كە لە ماوەی كاركردنی توانیویە ئەركەكانی خۆی بەباشی جێبەجێ بكات”.
ئاماژەی بەوەشداوە: ” هیوای سەركەوتن بۆ بەڕێوەبەری نوێی ناحیە دەخوازین، هاوكار و پاڵپشتی دەبین تا بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە بكات.