زاری كرمانجی-سۆران
لە راگەیاندراوێكدا یەكییەتی قوتابیانی كوردستان مەكتەبی سكرتارییەت، كە وێنەیەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە تیادا هاتووە: بەداخەوە لەم ماوەیەدا، چەندین جار و لە چەندین لایەنی لادەر لە یاساوە، هێرشی تیرۆریستی و ترسنۆکانە کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و هەولێری پایتەخت. کە سەنتەری ئارامیی و ئاوەدانی ناوچەکەیە. دوا هێرشیش بۆ سەر بارەگایەکی پێشمەرگە بوو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان نموونەی پێشکەوتن و ئارامییە، گروپە چەکدارە تیرۆریستە بێناسنامەکان، چاویان بەم پێشکەوتنە هەڵنایەت و بەردەوام بە هەوڵی نەزۆکانە دەیانەوێت ئارامیی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان بەگشتیی و هەولێری پایتەخت بە تایبەتی بشێوێنن”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” یەکێتی قوتابیانی کوردستان نیگەرانیی قووڵی خۆی دەردەبڕێت لە بەرانبەر ئەم هێرشە تیرۆریستییانە و داواکارە لە نەتەوە یەکگرتووەکان، کونسوڵیی و نێردەی وڵاتان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق زۆر بە جدی بێنە سەر خەت و سنوورێک بۆ ئەم هێرشە تیرۆریستییانە دابنێن.