رێبوار حەمەلاو شوانی
بەدرێژایی مێژووی دروستکردنی دەوڵەتی عێراق نەک هەر هۆکار نەبووە بۆ سەقامگیری و ئاشتی لە ناوخۆ و بۆ دراوسێی کانی بەڵکو بە ئێستاشەوە هەمیشە ویستی شەڕانگێزی و خۆسەپاندن و بیری تاکڕەویی ودیکتاتۆری و فاشیزمی وشۆڤێنی بەسەریدا زاڵبووە ، ئەوەش ئاماژەیە بەو راستییەی کە دەوڵەتێک دوور لە ویستی نەتەوە و پێکهاتەکانی دامەزرابێ و هەرگیز بۆنی دیموکراسی و هاوبەشی و پێکەوەژیانی نەکرد بێت ئەستە چیتر چارەسەری ئەو نەخۆشییە بۆماوەیەی بکرێت و تەنها لێکترازان دەتوانێت ئاشتی و ئاڕامی فەراهەم بکات و لە شەڕانگێری ودیکتاتۆری و خۆسەپاندن و ئازاردانی دەوروبەری دووریبخاتەوە کە ئێستا گەیشتۆتە لووتکە .
عێراق دوای 19 ساڵ لە ڕزگاربوونی لە خراپترین دەسەڵاتی تاکڕەوی لە ناوچەکەدا، بەڵام هێشتاش ئایندەی عێراق و گەلانی عێراق ڕوون نیە، نەک هەر ڕوون نیە بەڵکو ئایندەشی بەرەو تاریکتر هەنگاو دەنێت لەسایەی عەقلێەتێکی دواکەوتو و قەتیس ودۆگمای تایەفی و ئاینی زۆرینەی شیعە مەزهەبەوە، کە بەبەردەوامی لەهەوڵی خۆسەپاندن و زیاتر چەسپاندنی زۆرینەی دەسەڵاتی مەزهەبی خۆیان دەدەن،ئەوەی لە حکوومڕانی ئێستای عێراق بەکردەوە دەبینرێت ، دیموکراسی نییە بەڵکو دیکتاتۆری و تاکڕەویی فاشیزمانەیە ، هەروەها گەندەڵی وقۆرخکاری و تاڵانکارییە ، سێیەم بێ سەرەوەری و نەبوونی یاسا و حکوومەتە ، تەنها بڕیاری میلیشیایی و مەزهەبییە کە فەرمانی دەرەوەی سنوورەکان پەیرەو جێبەجێ دەکرێت ، ئەوەش بۆتە گرفت و کێشەیەکی گەورە بۆ کورد وقەوارەی کوردستان کە هەموو هیوایەکی لە سەر عێراقی فیدڕاڵی و دەستووری ودیموکراسی وهاوبەشی هەڵچنیبوو .
بۆیە، ئەوەی ئێستە دەسەڵاتدانی فاشیزمی عێراق بەرانبەر کوردستان ئەنجامی دەدەن چ لە رووی سیاسی و ئابووری و سەربازییەوە و بەکارهێنانی دادگەوە نەک هیچ دادوەری و بنەمایەکی نییە ، بەڵکو لێدانی جومگە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت کە لەماوەی رابردوو ، چەندین بڕیاری توند بەرامبەر بە پەرلەمان و ئینجا یاسایی نەوت و غاز و لەبارەی پرسی نەناردنی مووچە و بودجەی کوردستان وەک مافێکی دەستووری کە هەموو ئەو بریارانە ئاماژەیەکی روونن بۆ لێدانی سەنگ و پێگەی هەرێمی کوردستان کە لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراقەوە بریاری لە سەردراوە ، بە پێچەوانەوە هەرێمی کوردستان تا ئێستا جگە لەپابەند بوون و جێبەجێکردنی دەستوور هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە لە بەرامبەر دا ئەو میلیشیا و گروپە فاشیزمانە هێرش وپەڵاماردانە مووشەکی و درۆنییەکانیان بۆ سەر شوێنە هەستیار و ئابوورییەکان کە مەرامەکەی دیارە چڕتر کردۆتەوە ،چونکە ئەوان نایانەوێت هەرێمی کوردستان سەقامگیر و پێشکەوتن بەخۆیەوە ببینێت و هاوشێوەی ناوچەکانی باشوورو ناوەڕاست کاوڵ و وێران و ناسەقامگیر بێت .
ئەو عەرەبە شیعانەی کە پێش رووخانی ڕژێمی بەعس خۆیان بە ستەملێکراو دەزانی و ئێستا خۆیان بوونە بە شێک لە ستەمکاری و زۆرداری و چەسپاندنی دیکتاتوری و هەر ئەوانیش کە ئێستا دژی گەلی کورد و مافەرەوا دەستوورییەکانی وەستاونەتەوە و مووچەی خەڵکی کوردستان دەبڕن ، گەلی کورد و هەرێمی کوردستان مووشەکباران و درۆنباران دەکرێن ، بۆیە، عێراق چیتر جێگەی متمانە و خاوەن سەروەری و یاسا و سوپا نییە ، بەڵکو دەوڵەتێکی لاواز و کۆنتڕۆڵکراویی دەستی وڵاتانی هەرێمی و میلیشیا نایاساییەکان و تیرۆرە کە فەرهەمان لە تاران و قوم و نەجەف وەڕدەگڕن بە ڕاشکاویی لە چەنگی میلیشیاکان و حەشدی تاکڕەو و فاشیزمی شیعی مەزهەبییە کە بەدڵنییاییەوە عێراق بەرەو شەڕوناکۆکیی قوڵتری ناوخۆیی ودەرەکیی دەبەن و چارەنووسی لە حەماس و غەززە باشتر نابێت و عێراقی لە ژێر هەژموونی ئێران و بەردەوامی دروستکردنی شەڕانگێزی وپەڵاماردانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان و هەرێمی کوردستان جگە لە شکست ووێرانکاری هیچی تری لە داهاتووی عێراق چاوەروان ناکرێت و ئەستەمە حکوومەتەکەی محەمەدشیاع سوودانیش بتوانێت رووبەڕووی ئەو تاقم و گروپە میلیشیا نایاسایی و بەکردەوە تیرۆریستانە کە فەرمان لەدەرەوەی سنوورەکان وەردەگرن بۆتێکدانی سەقامگیری ولەبابردنی فیدڕاڵی و دەستوور ودیموکراسی و هابەشی کۆنتڕۆڵ بکات .