دژە تیرۆری كوردستان لە راگەیاندراوێكیدا بڵاوی كردەوە ” ئەو درۆنەی ئاراستەی بنكەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرابوو خرایە خوارەوە “.
ئەمڕۆ سێشەمە 2-1-2024 دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند ” ئەمڕۆ سەعات 9:52، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لەلایەن میلیشیا لە یاسا دەرچووەكانەوە ئاراستەی بنكەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر كرا.
زیاتر نووسراوە ” درۆنەكە تێكشكێنراو خرایە خوارەوە”.


































































