سەلام سەلمان برادۆستی
مێرگە دوكان : یەكێكە لە شوێنە هەرە خۆشەكانی ناوچەی كێلەشین ی دەڤەری برادۆست، جگە لەوەی نشینگەیەكی هاوینەی خاوەن ئاژەلەكانی دەڤەرەكەیە هەروەها شوێنێكی گەشتیاریشە، بەڵام بەداخەوە ڕێگای گەیشتن بەم شوێنە وەكو پێویستنیە ( سەختە ) ڕێگاكە زۆربەی تێكچووە لە كاتێكدا گەشتیاران لە ناوچە جیاوازەكان حەزدەكەن لە وەرزە جیاوازەكانی ساڵ سەردانی ( مێرگە دوكان و بێرمی دینداران و كەویە بەفرەكان و نشینگە وەرزیەكان و شوێنە مێژویەكان )ی ناوچەی كێلەشین بكەن، بەلام بەداخەوە كاتێك باسی ڕێگای گەیشتن بەم ناوچەیە دەكرێت خەلكی ڕەئیان دەگۆڕێت لە گەشت كردنیان بۆ ئەم ناوچەیە.
جگە لەمە ئەم ناوچەیە و بەدیاریكراوی ئەم نشینگەیە ( مێرگەدوكان ) سەردەمانێك شوێنی مانەوەی پێشمەرگەكانی كوردستانیش بووە بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی سێ لە بیرەوەریەكانیانم پێش چاو كەوتن لە ژمارە ٤٢ گۆڤاری دەنگی زانایان ی ساڵی ٢٠٠٠ ، كاتێك لەم ناوچەیە بوونە، لە ساڵانی ( ١٩٧١ – ١٩٧٢ ) جەنابی مەلا مستەفا نیشتە جێ بوو لە مێرگێك كە مێرگەدوكانی پێدەڵێن لە ڕۆژانێك دا كەسێكی ئەم دەڤەرە دێتە لای كەوا برای شەهید بووە، بەخێو كردنی منداڵەكانی خۆی و برا شەهیدەكەی لە ئەستۆ دایە، بەڵكو جەنابی بارزانی كۆمەكی بكات، بە جلێكی شڕ بارزانی لە دورەوە چاوی پێ دەكەوێت بە پیرەوە دەچێت و دەی هێنیتە ژێر ڕەشماڵی خۆی زۆر ڕێزی دەگرێت دڵی دەداتەوە پاشان جل و بەرگێكی تازەی خۆی و پێڵاوێك و ٣٠٠٠ دیناریشی پێ دەدات، نوسراوێكی دەداتێ كە هەركات پێویست بووی وەرە لام هەفتەیەك دوای ئەوە هەر لە مێرگەدوكان چەند پیاو ماقوڵ و ڕیش سپێك دەبنە میوانی مەلا مستەفای بارزانی، ئەویش ئەحواڵ باشیان لێدەپرسێت، لە وەڵام دا یەكێك لە میوانەكان دەڵێت قوربان لە سایەی تۆوە زۆر باشین ( سەری خۆشی بۆ نەوی دەكات ) بارزانی ڕەنگی سور دەبێت و بە توڕەیەوە پێی دەڵێت “بەڵكو بڵی لە سایەی ڕەحمەتی خواوە باشین”
ڕۆژێكی تر بارزانی بۆ لای ڕەشماڵەكەی دێت حاجی سەدر ( یەكێك بووە لە كەسایەتییەكانی دەڤەرەكە و هاوڕێ و هاوكاری بارزانی بووە لە دەڤەرەكە ) ناوێكی لەگەڵ دایە دەیەوێت لە بارزانی جیا ببێتەوە، چونكە كوڕێكی هەژار بووە بارزانی ئاوڕی لێ دەداتەوە پێی دەڵێت ( حاجی سەدر ئەوە بۆ ناهێی ، فێر نەبیت شتی وا بكەیت و بیر لە شتی وا بكەیتەوە ( بڵێی كەسێكی هەژارم دۆستایەتی بارزانی ناكەم ) من خزمەت كاری هەژارانم )