خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌ك: پێنج مانگه خه‌رجی شاگرده‌كان و ماڵه‌وه‌شم بۆ ده‌رنه‌چووه
“ده‌بێت به‌رپرسان هه‌وڵبده‌ن گه‌شتیاریی بیانی بێنه ناو بازاڕ‌و سه‌نته‌ری شار”
به‌ختیار سه‌باح –زاری كرمانجی:
به‌هۆی بێ بازاڕی و گرانی كرێی مانگانه، به‌شێك له دوكان و چێشتخانه‌و فرۆشگاكانی ڕواندز داخراون. خاوه‌نی فرۆشگا‌كان ده‌ڵین ” بێ بازاڕی و نه‌بوونی مووچه‌و خراپی ژیانی خه‌ڵك هۆكارن بۆ داخستنی دوكانه‌كان”
مام سه‌ید عه‌باس حوسێن، یه‌كێكه له دوكانداره كۆنه‌كانی بازاڕی ڕواندز، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت ” ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت دوكانه‌كه‌ی پێ ده‌فرۆشمه‌وه، چونكه زۆر بێ بازاڕییهو ڕواندز شارێكی بێ ئیش و كاره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ڕێگه‌یه‌كی به‌سه‌ره‌وه نییه‌و گه‌شتیاره‌كانیش ناهێنه ناو بازاڕ‌و له شوێنه‌كانی تر ده‌مێننه‌وه”. گووتیشی، دوكانه بچووكه‌كان له‌به‌ر كردنه‌وه‌ی ماركێتی گه‌وره هیچ ئیشیان نه‌ماوه، سه‌ره‌ڕای بێ بازاڕیش كرێی مانگانه‌ی دوكانه‌كان گرانه.
لای خۆیه‌وه ره‌سول ئه‌حمه‌د، خاوه‌ن یه‌كێك له چێشتخانه گه‌وره‌كانی ڕواندز بۆ زاری كرمانجی گووتی ” له ڕواندز به‌شێكی زۆر له دوكان و فرۆشگا‌كان داخراون، ئێمه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین چێشتخانهمان هه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی بێ بازاڕی و نه‌بووی ئیش قهپاتمان كرد”.
زیاتر گووتی ” كرێی مانگانه‌ی یه‌ك ملیۆن و 250 هه‌زار دینار بوو، ماوه‌ی 5 مانگه خه‌رجی شاگرده‌كان و ماڵه‌وه‌شمان بۆ ده‌رنه‌چووه، ئێسته زۆر قه‌رزاری بازاڕین و ناتوانین قهزرهكانیش بده‌ینه‌وه، خه‌ڵك پاره‌ی نییه شتوومه‌ك بكڕێت، چۆن ده‌توانێت له چێشتخانه نانبخوات، زیاتریش
لای خۆیه‌وه حوسێن برایم، خاوه‌نی ده‌رمانخانه له بازاڕی ڕواندز گووتی” له زۆربه‌ی شوێنه‌كان، ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به كردنه‌وه‌ی ماركێتی گه‌وره‌ی تاكفرۆشی، ده‌ستییان به‌سه‌ر بازاڕدا گرتووه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی بێكاری گشتی، له كاتێكدا ده‌بێ بازرگانه‌كان كاڵایهكان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بهێنن و به‌سه‌ر دوكان و فرۆشیاره‌كان دابه‌شی بكه‌ن”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌مته‌رخه‌می له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شار هه‌یه، ده‌بێت هه‌نگاو بنێن بۆ كردنه‌وه‌ی بازاڕ‌و ڕاكێشانی گه‌شتیاریی بیانی بۆناو سه‌نته‌ری شار، هه‌روه‌ها نه‌بوونی مووچه‌ی مانگانه‌ی چین و توێژه‌كان، هۆكاری دیكه‌ن بۆ بێ بازاڕی.