ئیمان وەلید
ئاوات قرتاس
بڕیارمان دا سەردانێكی ناو شاری سۆران بكەین تۆزێ لە جوانی و خاكەڕای خەڵكەكە و سیامی شارەكە ورد بینەوە و قسەش دەربارەی خۆمان بكەین، بازاڕی سۆران دووپاڕكی هەیە دانەیەكیان تەیبەت كراوە بە پیاوان كە تێناگەین بۆ ناتوانین بچین بە ئاسودەی دانیشن بێ ئەوەی خەمی ئەوەمان هەبێ مامە پیرەیەك پەیدابێ و خێرا لێمان بپرسێ بەخێر بێیت كچی كێیت ؟! ( واتا بێ خاوەنیت هاتویتە ئێرە) ! زۆر بێزاركەرە . لەكاتێكا ئەمە مافێكی سەرەتای خۆمانە وەك دانیشتو و تاكێكی شارەكە لە هەوای شار هەناسەمان و لە جوانی سەوزایەكەی چاومان بێ بەش نەبێ.. چوین بۆ پاركی بول بول هەر لەسەرەتای چوونە ژورمان سەرنجامان دا، زبڵدانەكان بەتاڵ كرابوون و خاشاكەكان ڕژا بوون، جیا لەم هەموو پاشماوەی جگەرە و تۆی گوڵەبەڕۆژە و كاغەز و نایلۆنانەی كێك و جپس … ئیتر تۆزێ ڕونیشتین، دوای كەمێ لە قسە كردن .. هەستمان بەبەرپرسیاریەتی كرد بەرام بەر بەم ژینگەیەیی تیایی بووین، چووین نایلۆنی خاشاكمان كری و دەستمان كرد بە پاكردنەوەی پاركەكە ئەوەندەی كە كات و مەجالمان بوو، لە كاتی پاككردنەوەكە دا هەستمان بە دەروون و ئەخڵاق و هەڵسوكەوتی مرۆڤەكانمان كرد كە چۆنن لەقەدر گرتن بەرام بەر ئەو شوێنەی كە لێی ئەحەسێنەوە .. لە میانەی پاك كردنەوەكە دا ئەوەی شۆكی كردین جگەرە و گوڵەبەڕۆژە و كاغەزەكان جێماوەكان و پاشماوەی خواردنەكان نابوو، بەڵكو بینینی پیسای مرۆڤ بوو لەم پاركە دا ! پرسیمان چی مرۆڤێك ناچار ئەكا لە پارك دا پیسای بكات ؟ نەبوونی ئاودەست لە شاردا بێگومان . كە مەرجەێكە لە دروستكردنی شار WC هەبێت ، قێزەونبوو….
بە هەر حاڵ لەپێناو هەناسەیەكی پاكتر بۆ هاوشارەكانمان، وەك كارێكی ئەخڵاقی و ئینسانی واجبە لەسەرمان ، مرۆڤ ئەبێ ژینگەكەی خۆی خۆش بوو چونكە سەرچاوەی گرینگترین شتە بۆی كە هەناسەیەتی و بە نهێنی لەگەڵی دایە دركی پێناكات بۆیەش لایان ئاسایە كە پیس بێت . ئەمە جگە لەوەی كە شار بەم شێوە دزێو ناشرینە، گومان لەوەدا نییە كە خەیاڵەكانمان ئەخەینە بوری جێبەجێكردن و كردار جوانی ئەخوڵقێت ئینسانیش گەر جوانی ببینێ خەیاڵی باشتر و جوانتر ئەكات . دنیا بە پێی خەیاڵی و فانتازیاكانمان بەڕێوە دەچێ ، كەواتا ئەتوانین وێنای باشتر بكەین بۆ واقع ، بەیارمەتی دوو منداڵی جوان و خاوەن هەڵوێست كە لە پاڕكەكە دانیشتبوون ناویان “بەڵند و هاوڕێ “ بوو توانیمان ئەم ئەركە بچوكەی ئەمرۆكە ڕاپەڕێنین، مرۆڤ بە كردەواكانی ئەناسرێتەوە وەك چۆن دار بە بەرەكەی ، كەواتە ئێمە بەرپرسیارین ، ژیان خۆی هەمووی لەم شتە ورد و بچوكانە پێك هاتوە كە ئێمە لە پێنا و خەونانێكی گەورە كە نازانرێ ئاخۆ پێیان ئەگەین یاخود نا هەموو شتمان فەرامۆش كردوە . بەهیواین هاوشارەكانمان ڕێز لەم شوێن و ژینگەیە بگرن كە تێیدان.پاك و خاوێنی ڕابگرن .

































































