زاری كرمانجی-سۆران:
به‌پێی ئاماری نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له سۆران، له ساڵی ڕابردوو 86 حاڵه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی، له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران تۆماركراون.
جه‌واد سوار، به‌رپرسی نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند: ” له ساڵی ڕابردوو له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، 86 حاڵه‌تی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی تۆماركراون، له ماوه‌ی ( 6 ) مانگی یه‌كه‌م، 22 حاڵه‌ت تۆماركراون، به‌ڵام له 6 مانگی دووه‌م، رێژه‌كه زیادیكردووه بۆ 64 حاڵه‌ت”.
پتر روونیكرده‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن به‌و كاره، به‌پێی یاسا له‌لایه‌ن پۆلیس و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه.