زاری كرمانجی-سۆران:
له ساڵی ڕابردوو، له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، 12 حاڵه‌تی خۆسووتاندنی ئافره‌تان هه‌بووه.
جه‌واد سوار، به‌رپرسی نووسینگه‌ی مافی مرۆڤ له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند: ” له ساڵی ڕابردوو 2023، له سنووری قه‌زاكانی ( سۆران، ڕواندز، چۆمان، مێرگه‌سۆر) له ماوه‌ی 6 مانگی یه‌كه‌م، 3 حاڵه‌تی خۆسووتاندنی ئافره‌تان هه‌بووه، به‌ڵام له ماوه‌ی 6 مانگی دووه‌م، ئاماره‌كه زیادی كردووه بۆ 9 حاڵه‌ت”.
گووتیشی ” له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردوو به گشتی له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران 12 حاڵه‌تی خۆسووتاندنی ئافره‌تان هه‌بووه”.
ئەمە لە كاتێكدایە كە دەشێ هەندێك حاڵەتی خۆسووتاندنیش هەبوو بێت و تۆمار نەكرا بێت.