پشتیوان کەریم-حاجی ئۆمەران:
وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: ” بەهۆی هاتنی سەری ساڵ هەبوونی پشوو وایکردووە جموجۆڵی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، ڕوو لە زیادبوون بکات.
سیروان حسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، هێمای بۆ ئەوەشکرد: ” دوای بڕیارەکانی حکوومەتی ناوەندی مامەڵەی هاووڵاتییان لە دەروازە سنووریەکان بە دیناری عێراقی بکرێت، دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئەم ڕێکارەیی ئەنجام داوە، هاوکات بەهای دۆلار بە 130,000هەزار دینار بۆ هەر 100 دۆلارێک دیاری كراوە.
































































